Skip to content
Back to books
چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم

Book details

چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم

About this book

Original book descriptions are preserved in their existing languages.

چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم

خوێنەری بەڕێز : ئەم كتێبەی بەر دەستت باس لە حوكم و ئادابەكان و چۆنێتی قوربانی كردن دەكات لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) كە یەكێكە لە دروشمەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بە پێویستمان زانی بیخەینە بەردەستی خوێنەرانی ئاشنـا و شەیدای ڕێگا ڕاستەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ، بۆ ئەوەی پێ‌ی سوودمەند ببن و ئەم دروشمەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زیندوو بكەنەوە وەك چۆن لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) ئەنجام دراوە .
لەم كتێبەدا:
* پێناسەى قوربانى
* حوكمى قوربانى كردن لە شەرعدا
* فەزڵ و گەورەیى قوربانى كردن
* حیكمەت لە ئەنجامدانى قوربانى
* تەمەنى قوربانى
* ووشتر و مانگا بۆ چەند كەس دەبێت ؟
* مەڕێك یان بزنێك بۆ پیاوێك و خاو خێزانەكەی دەبێت
* چ حەیوانێک نابێ بۆ قوربانی؟
* كاتى سەربڕینى قوربانى
* دابەشكردنى گۆشتى قوربانى
* چ كاتێ دروست نى یە گۆشتی قوربانی هەڵبگیرێت
* سوننەتە خاوەنی قوربانی خۆی سەری ببڕێت
* چۆنێتی سەر بڕینی قوربانی و پاك كردنی
*چی حەیوانێك چاكە بكرێتە قوربانی
* قوربانی بۆ مردوو ناكرێت ئەگەر وەصێتی نەكردبێـت
* قەصاب كرێی سەر بڕینەكەی لە قوربانى یەكە پێ نادرێـت
* ئەی فەقیر و هەژارەكان چی بكەن ؟
* بیدعە و داهێنراوەكانی قوربانی *
ڕێگر و بەربەستەكانی نەكردنی قوربانی
* فەرموودە (ضعيف) و لاوازەكانی بابەتی قۆچ و قوربانی كردن.