بڕۆ بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ کتێبەکان
چۆنیتی رۆژوی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەرەمەزاندا

زانیاری کتێب

چۆنیتی رۆژوی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەرەمەزاندا

دەربارەی ئەم کتێبە

ناساندنی ڕەسەنی کتێبەکان بە زمانەکانی خۆیان پارێزراون.

 چۆنیتی رۆژوی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەرەمەزاندا





چۆنیتی رۆژوی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم لەرەمەزاندا

نووسینی : سلیم الـهلالـی و علی حسن علی عبد الـحمید
وەرگێڕانی: مامۆستا عدنان بارام

برای خوێنەر : خوای پەروەردگار لەگەڵ یەكدا كۆمان كاتەوە لەسەر خۆشەویستی خۆی و شوێنكەوتنی پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه وسلم لەم پەرتوكەدا بۆمان دەردەكەوێت ڕۆژوو چ پلە و پایەیەكی لە ئیسلامدا هەیە و ، چ ئەجر و پاداشتێك بۆ ئەو كەسانە دەبێ كە بە ڕۆژوو دەبن تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای پەروەردگار ، زیاد و كەمی ئەو پاداشتەش بەپێی دوور و نزیكی ڕۆژوەكەت دەبێ لە سونەتەكانی پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم هەروەكو سەروەری كوڕانی ئادەم محمد صلی الله علیه وسلم فەرمووتی : ” رُبَّ صائمٍ ليس له من صيامِهِ إلا الجوع و العطش  ” (رواه ابن ماجه : ( 1 / 539 ) ، والدارمى : ( 2 / 211 ) ، وأحمد  : ( 2 / 441 ، 373 ) ، والبيهقى : ( 4 / 270 ) من طريق سعد المقبرى عن ابى هريرة ، وسنده صحيح .) واتە : ڕەنگە ڕۆژوانی واهەبێ جگە لە برسێتی و تینوێتی هیچی تری بۆ نەمێنێتەوە لە ڕۆژووەكەی .
بۆیە واپێویست دەكات چۆنیەتی ڕۆژووی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بزانین، لەگەڵ هەموو ئەو ئاداب وزیكرانەی كە تێیدایە… پاشان گۆڕینی ئەو زانینە بۆ كردەوە لەكاتی بەڕۆژوو بونماندا .