انتقل إلى المحتوى
العودة إلى الكتب
ئەبو هـورەیــرە رضي الله عنه ژیان و بەسەرهاتی ، وەڵامی گومانەكان مەبەست لە دوژمنایەتی و دژایەتی كردنی

تفاصيل الكتاب

ئەبو هـورەیــرە رضي الله عنه ژیان و بەسەرهاتی ، وەڵامی گومانەكان مەبەست لە دوژمنایەتی و دژایەتی كردنی

عن هذا الكتاب

أوصاف الكتب الأصلية محفوظة بلغاتها الحالية.

 ئەبو هـورەیــرە رضي الله عنه ژیان و بەسەرهاتی ، وەڵامی گومانەكان مەبەست لە دوژمنایەتی و دژایەتی كردنی

 

 



 ئەبو هـورەیــرە رضي الله عنه ژیان و بەسەرهاتی ، وەڵامی گومانەكان مەبەست لە دوژمنایەتی و دژایەتی كردنی

ئامادەكردنی: پشتیوان حسن كرم
پێداچوونەوە و پێشەكی بۆ نوسینی: مامۆستا خلیل أحمد
 
خودای گەورە هەروەك چۆن پەیامبەر محمدی صلی الله علیە وسلم لە نێو پەیامبەراندا هەڵبژاردووە هەروەهاش هاوەڵانی هەڵبژێرراوی بۆ هەڵبژاردووە ، كەسانێك كە هەستاون بە ڕاپەڕاندنی كاروباری ئاینی ئیسلام و زۆر پێداگر بوونە بۆ ئەم ئایینە بە نرخە و خۆیان تەرخان كردبوو بۆ خزمەتی ، وە لە پێناویدا هەموو دژواری و ناڕەحەتیەكانیان لا سوك و ئاسان بوو ، بە نەفس و سامانیان لە پێناو ڕێگەی خودا جیهادیان دەكرد ، چێژو خۆشیەكانی دونیایان لە بیركردبوو ، خەویان لە چاوەكانیان تۆراندبو ، وە دوور لە خێزان و منداڵەكانیان ، شوێن و شار و وڵاتەكانی خۆیان جێهێشتبو و پشو و وچانیان وازلێهێنابوو لە پێناو گەیاندنی ئەم زانستە بە نرخە بە هەموو موسڵمانێك لەسەر ڕووی زەوی ، بۆیە بە هۆی ئەوانەوە ڕێنماییەكانی پەیامبەری سەروەرمان صلی الله علیە وسلم لەسەر زەوی بڵاو و پەخش بوویەوە .